مایک پێنس سەرۆکی ئەنجومەنی پیران و جێگری سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا ترامپ، رایگەیاند کە جۆ بایدن بەپێی کۆمەڵەی دەنگەکانی ولایەتەکانی ئەمەریکا بوو بە سەرۆکی وڵات.
بەپێی راگەیاندنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی کۆنگرێس جۆ بادین بە ٣٠٦ دەنگی کۆمەڵەی هەڵبژاردنی ولایەتەکانی ئەمەریکا بووبە سەرۆکی ئەمەریکا, هەرجی ترامپە تەنها ٢٣٢ دەنگی کۆمەڵەی هەڵبژاردنی ولایەتەکانی بەدەست هێناوە.
بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لایەنگرانی ترەمپ دانیشتنەکانی دوێنێی کۆنگرێسی ئەمریکا راگیران، دوای چەند وکاتژمێرێک دانیشتنەکان بۆ داننان بەئەنجامەکانی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی بایدن بەسەر ترەمپدا دەستیانپێکردەوە و لە کۆبونەوەکە بریاری سەکەوتنی بایدن درا.
بەپێی راگەیاندنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی کۆنگرێس جۆ بادین بە ٣٠٦ دەنگی کۆمەڵەی هەڵبژاردنی ولایەتەکانی ئەمەریکا بووبە سەرۆکی ئەمەریکا, هەرجی ترامپە تەنها ٢٣٢ دەنگی کۆمەڵەی هەڵبژاردنی ولایەتەکانی بەدەست هێناوە.
بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لایەنگرانی ترەمپ دانیشتنەکانی دوێنێی کۆنگرێسی ئەمریکا راگیران، دوای چەند وکاتژمێرێک دانیشتنەکان بۆ داننان بەئەنجامەکانی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی بایدن بەسەر ترەمپدا دەستیانپێکردەوە و لە کۆبونەوەکە بریاری سەکەوتنی بایدن درا.
دوێنێ چوار شەممە بەكاتی هەرێمی كوردستان، كۆنگرێسی ئەمریكا بۆ پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن كۆبووەوە، لەكاتی بەڕێوەچوونی كۆبونەوەكە ئەندامان و لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ دەستیان بە خۆپیشاندان كردو چوونە ناو باڵەخانەی كۆنگرێست و كۆبوونەوەكەیان بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك راگرت.
بەهۆی خۆپیشاندانەكەی لایەنگرانی ترەمپەوە چوار كەس گیانیان لەدەستداوەو چەندین كەسی دیكە بریندرابوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە كران.
لەسەر ئەو ڕوداوانە لەلایەن پۆلیسی ئەمریكاوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر دەستگیر كراون و قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەیەك ڕاگەیەندرا.
مایک پێنس کە وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی دەکرد لە گوتاری دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکەدا رووداوەکانی بە "رۆژی رەش" ناوبرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە دووبارە ئاسایش لە کۆنگرێس بەرقەرار بووەتەوە و رایگەیاند "کارەکانمان لەپێناو گەلەکەمان بەردەوامن، بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو توندوتیژییانە دەکەین کە ئەمڕۆ لێرە روویاندا و نیگەرانین لەوەی کە رووداوەکان حاڵەتی گیان لەدەستدانی لێکەوتەوە."
جێگری سكرتێری رۆژنامهوانیی كۆشكی سپی بهناوی سارا ماسیۆز، دهستی لهكاركێشایه و وتی، بهوپێیهی كارم له هۆڵهكانی كۆنگرێسدا كردوه، ئهوهی بینیم له ههڵكوتانهسهر و پشێوی و ئاژاوه، نیگهران و بێزاری كردوم و ئهمریكا پێویستی به دهستاودهستی ئاشتییانهی دهسهڵاته.
ستیڤان گریشام، خانمه سهرۆكی فهرمانبهرهكانی تایبهت به میلانیا ترهمپ، خانمی یهكهمی ئهمریكایه و ئهویش بههۆی پشێوییهكان و رهفتاری لایهنگرانی ترهمپهوه دهستی لهكاركێشاوهتهوه.
| رۆبێرت کۆنتی، سەرۆکی پۆلیسیواشنتۆن، راگەیەندراوێکی سەبارەت بە رووداوەکانی نێو بینای کۆنگرێس بڵاوکردەوە ووتی: دوای ئەو ژنەی لە ناو کۆنگرێسدا لە لایەن پۆلیسەوە پێکراو دواتر لە نەخۆشخانەگیانی لەدەستدا، سێ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە. |
لەکاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکەی کۆنگرێسش حەوت ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی کۆمارییەکان ئەنجامەکانیان رەتکردەوە، بەڵام بەزۆرینەی دەنگ ئەنجومەنی پیران تانەی سەردەنگەکانی ئەو ویلایەتەی رەتکردەوە
ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا سکاڵاکانی سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان رەتکردەوە و سەرکەوتنی جۆ بایدنیان پەسەند کرد.
کۆنگرێس تانەکانی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رەتکردەوە و جۆ بایدن بە فەرمی لەلایەن کۆنگرێسەوە وەکو 46ـەمین سەرۆکی ئەمریکا پەسندکرا
دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەلبژرادنەکان لەلایەن کۆبگریسەوە ترامپ لە راگەیاندرواێکدا دانی بە شکستەکەنا و رایگەیاند "سەرەڕای ئەوەی بە تەواوەتی ناڕازیم لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و راستییەکان دەردەکەون، بەڵام لە 20ی ئەم مانگە دەسەڵات رادەستی جۆ بایدن دەکەم.
