لەخولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی ئۆساسۆنا و بەرشەلۆنەش بەرامبەر گرانادا یاریی دەکات و ئەتلەتیکۆمەدریدیش میوانداری بلباو دەکات.
رکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا پێی ناوەتە هەفتەى هەژدەیەم و سبەى شەممە چەند یارییەکی تر ئەنجام دەدرێن.
کاتژمێر 6 و 15 خولەک یانەى ئەتلەتیکۆمەدرید میوانداری بلباو دەکات.
بەرشەلۆنە کاتژمێر 8 و 30 خولەک روبەروی گرانادا دەبێتەوە.
یانەى ریاڵ مەدریدیش بەرامبەر یانەى ئۆساسۆنا یاریی دەکات .
رۆژی یەک شەممەش سەرجەم یارییەکانی تری هەفتەى هەژدەیەم ئەنجام دەدرێن و لە بەهێزترینیان ڤالانسیا روبەوری بەلەد وەلید دەبێتەوە.
ئەتلەتیکۆ مەدرید بە 38 خاڵ یەکەمەو دوو یاریی کەمتری کردوەو ریاڵ مەدریدیش بە 36 خاڵ دووەمە و یەک یاریی کەمتری کردوەو بەرشەلۆنەش بە 31 خاڵ سێیەمە و یەک یاریی کەمتری کردووە.
