كۆمپانیای سۆمۆ ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێم نیشاندا

عەلا یاسری، بەڕێوەبەری كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاند، كۆمپانیاكەیان توانای وەرگرتنی ئەو بڕە نەوتەی هەرێمی هەیە بە مەبەستی هەناردەكردنی بۆ دەرەوە.


عەلا یاسری، بەڕێوەبەری كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)  لە چاوپێكەوتنێكدا لە كەناڵی عێراقییە رایگەیاند، بڕی هەناردەكراوی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركی دەگاتە 430 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، بەڵام سۆمۆ دەتوانێت ئەو بڕە نەوتەی هەرێم وەربگرێت بەمەبەستی هەناردەكردنی بۆ دەرەوە. 


یاسری ئاماژەی بەوەشكردووە، رەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 هەرێم پابەند دەكات بە ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل مانگانە. 

أحدث أقدم