بەھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناو بازاڕی شاری سەرێكانی لە رۆژئاوای كوردستان پێنج كەس كوژران .
ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری سەرێكانی سەر بەپارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای کوردستان كە لە لایەن توركیا وە داگیرکراوە ، تەقییەوە، بەپێی زانیاریەكان لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیە پێنج كەس كوژران و چەندین کەسیش برینداربوون.
هەر ئەمڕۆش لە سەنتەری ناحیەی جندرێسی سەر بە قەزای عەفرین ئۆتۆمبێلێكی دیكەی بۆمبڕێژكراو تەقیەوە و بەوھۆیەوە دوو کەس كوژران و ژمارەیەک برینداریشی لێکەوتەوە.
