یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریی داهاتووی له لالیگا،به هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانییه‌وه له تواناكانی دانی كارڤاخالی به‌رگریكار بێبه‌ش ده‌بێت .
كارڤاخالی ئیسپانی شه‌وی رابردوو له یاریی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ كارتێكی زه‌ردی وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش پێنجه‌م كارتی زه‌رده وه‌ری ده‌گرێت و به‌م هۆیه‌وه له یاریی داهاتوو به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا یاریی ناكات.
زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید بۆ شوێن گرەوەی كارڤاخال، چه‌ند بژاره‌یه‌كی هه‌یه بۆ یاریی داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رگریی لای راست یارییان پێ بكات، ئه‌وانیش لوكاس ڤاسكێز، یان میلیتاو یان ئه‌لڤارۆ ئۆدۆریۆزۆلان.
ریال مه‌درید شه‌ممەی داهاتوو له گه‌ڕی 18ی لالیگا، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا یاریی ده‌كات.
