ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دوای به‌سه‌ربردنی نزیكه‌ی دوو هه‌فته له پشووی سه‌ری ساڵ، یارییەکانی خولی ئیتالیا ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ ئێواره سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گه‌ڕی 15ی "سێریا ئه‌ی" به‌ڕێوه‌ده‌چن و تیپه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندییش به گشتی ئه‌ركیان ئاسانه.
یانه‌ی میلان، كه ئێسته پێشه‌نگی خوله‌كه‌یه، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ بێنێڤێتۆ یاریی ده‌كات.
یانه‌ی یوڤێنتوسی پاڵه‌وانی وه‌رزه‌كانی رابردووش، له یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ ئۆدێنیزی یاریی ده‌كات، كه پێده‌چێت به‌هێزترین یاریی ئه‌مڕۆ بێت.
یوڤی كه پاڵه‌وانی نۆ وه‌رزی رابردووه، پێویستی به‌وه هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه نێو ركابه‌رییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی رۆژانی كۆتایی ساڵی 2020ی به ئه‌نجامی خراپ كۆتایی پێ هێنا.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه‌یه:
ئینته‌رمیلان – كرۆتۆنی 14:30
ئاتالانتا – ساسوولۆ 17:00
پارما – تۆرینۆ 17:00
رۆما – سامپدۆریا 17:00
كالیاری – ناپۆلی 17:00
جێنه‌وا – لازیۆ 17:00
فیۆرێنتینا – بۆلۆنیا 17:00
سپێزیا – هێلاس ڤیرۆنا 17:00
بینڤێنتۆ – میلان 20:00
یوڤێنتوس – ئۆدێنیزی 22:45.
