وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی حكومه‌ت د.كه‌مال ئه‌تروشیی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان كاندید كردوه.
د.جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد كه بە مەبەستی پڕکرنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.کەمال ئەتروشی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردوە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت "ھیوادارین پەرلەمانی کوردستان ئەم بابەتە بخاتە بەرنامەی کۆبونەوەی داهاتووی خۆی و متمانەی پێ ببەخشێت."
لەدروستبوونی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە تائێستا ئەو وەزارەتە تەنها یەك وەزیری گۆڕیوە .
پێشتر د.ئاشتی هەورامی لەپشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمیش بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، ناوبراو خۆی ئەو پۆستەی بەوەكالەت بەڕێوە بردووە.
