عێراق...فەرمانی دەستگیركردن بۆ دوو بەرپرسی باڵا دەرچوو


دەستەی نەزاهەی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ پارێزگاری پێشوی بەسرە و بابل دەركرد و گەشتكردنیشی لێ قەدەغە کردن.

دادگای لێكۆڵینەوەی سەر بە دەستەی نەزاهەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ هەردوو پارێزگاری پێشوی بەسرە و بابل دەركرد.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ئەوەی ماجد نەسراوی، پارێزگاری پێشوی بەسرە و ژمارەیەك بەرپرس و سەرۆكی دیوانی پارێزگەكە بە گەندەڵی تۆمەتباركراون، ئەمڕۆش فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو بەرپرسانە دەرچوە.

هاوكات دەستەی نەزاهەی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ پارێزگاری پێشوی بابل دەركرد و قەدەغەی گەشتكردنی بۆ دەرەوەی وڵات بەسەردا سەپاند.

رۆژی پێنج ئەم مانگەش، فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەرد وەزیری پێشوتری تەندروستی و گواستنەوەی عێراق بە هەمان تۆمەت لەلایەن دەستكەوە دەرچوە و ئەنجومەنی باڵای دادوەریش رایگەیاندوە، هەر پەرلەمانتارێك بە گەندەڵی تێوەگلابێت، هێزە ئەمنییەكان دەتوانن دەستگیریان بكەن.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget