پزیشكێكی سویدی: سوپای تورك جگە لە فۆسفۆری سپی.. چەكی كیمیاییشی لە رۆژئاوای كوردستان بەكارهێناوە


پزیشكێكی سویدی كە لە نزیكەوە پشكنینی بۆ بریندارانی ڕۆژئاوا كردووە دەڵێت، نیشانەكان دەری دەخەن كە سوپای تورك جگە لە فۆسفۆری سپی، چەكی كیمیاییشی بەكارهێناوە.

د.عەباس مانسووران كە لە سەرداوای خۆی لە وڵاتی سویدەوە بۆ خزمەتی بواری تەندروستی چووەتە ڕۆژئاوای كوردستان، ئەنجامی لێكۆڵینەوە و پشكنینە پزیشكیەكانی لەسەر بریندارانی ١٣ی تشرینی یەكەم لەڕۆژئاوای كوردستان كە لە ئەنجامی هێرشەكانی سوپای تورك بریندار بوون، ئاشكرا كرد.

پزیشكە سویدیەكە دەڵێت:" كاتی خۆی هەلی بۆ ڕەخسابوو لە جەنگی نێوان ئێران و عێراقدا لە ساڵی ١٩٨٠ لێكۆڵینەوە لە برینداران و كوژراوانی ئەو شەڕە بكات و وتی: "نیشانەی چەكی كیمیایی لەسەر لەشی نەخۆشەكانی ١٣ی تشرینی یەكەم دەردەكەوێت. نیشانەكانی چەكی فۆسفۆری سپی بە ئاشكرا دیارە و جەختیشی كردەوە جگە لە فۆسفۆری سپی نیشانەكانی ماددەی (Dense Inert Metal Explosive) و چەند جۆری تری ماددەی كیمیایی دەركەوتوون."

دەشڵێت:" لە گرێ سپی و سەرێكانی و ناوچەكانی دەوروبەری بە سەدان كەس براون بۆ نەخۆشخانەكان كە چەندین كەسیان منداڵن و جەختیشی كردەوە كە زیاتر لە ٣٠ كەسی بەركەوتووی چەكی كیمیایی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ناوەندی شاری حەسەكە كراون و وتیشی: "برینەكانیان زۆر قورس بوون، نیشانەكانیان لە چەكی ئاسایی نەدەچوون."

" فۆسفۆری سپی لەگەڵ ئەوەی ئیسقانەكان دەسووتێنێت، لە هەمانكاتدا زیانێكی زۆر بە دڵ و جگەر و گورچیلەش دەگەیێنێت."

دكتۆری عەباس مانسووران لە بارەی بارودۆخی بریندارەكانیش وتی: "زۆربەی بریندارەكان كەسانی مەدەنین، زۆربەیان وتوویانە لە ئەنجامی بەكارهێنانی چەك لە لایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە برینداربوون، برینێكی ڕەش و قووڵ لە لەشیاندا بەجێماوە، تا ئێستاش بریندارەكان بە ئاسانی ناتوانن هەناسە وەرگرن، هەناسەیان توند دەبێت، نەخۆشەكان باس لەوە دەكەن كە تا ئێستاش چاویان دەسووتێتەوە، ئەمانە هەمووی نیشانەی چەكی كیمیایین."

ئەو پزیشكە سویدیە دەشڵێت: "زۆر حاڵەتی مەترسیدار لە نەخۆشەكاندا بەدی دەكرێت كە بەكتریای وەكو (Pseudonmonas ssp E.coli) و (MRSA) دەبنە هۆی ئەو حاڵەتانە، چەندین حاڵەت هەن كە ناتوانن ببیستن، زۆر حاڵەت هەن وەك ئەوەیە كە مین تەقیبێتەوە، بەڵام هیچ پارچەیەك بە لەشیانەوە بەدی ناكرێت."

دكتۆر عەباس مەنسووران جەختی كردەوە كە سوپای تورك چەند جۆر بۆمبی كیمیایی بەكارهێناوە كە یەكێك لە نیشانەكان دەری دەخات بۆمبی كیمیایی لە جۆری (Dense inert metal explosive - DIME) بەكارهاتبێت.


س: رۆژنیوز

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget