پۆلیسى ئه‌مریكا له ولایه‌تى ئیندیانا ته‌رمى ئافره‌تێكیان به خنكاوى دۆزیه‌وه دوای ئه‌وه‌ى مارێك خۆی له قوڕگى ئاڵاندووه.
رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یلی بریتانى بڵاویكرده‌وه: پۆلیسی ئه‌مریكا ته‌رمى ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 36 ساڵىان بە ناوى "لورا هورست"ه بە خنكانهوهى دۆزیه‌وه، له‌رێگه‌ى مارێكه‌وه گیانى له‌ده‌ست داوه كه به‌خێوى كردووه.
دراوسێكانى لۆرا ده‌ڵێن" لۆرا "حه‌ز و ئاره‌زووى به‌خێوكردنى ماری هه‌بووه و عاشقی ئه‌و جۆره گیانەوەره بووه، هه‌رچه‌نده پێشتر هاوڕێكانى پێیان ووتوه كه‌مار ئامانى نییه به‌ڵام ئەو هەر سور بووه له‌سه‌ر ئه‌و حه‌زه‌ى خۆی و 120 ماری له ماڵه‌كه‌یدا به‌خێو كردووه.
دراوسێكانى لۆرا ده‌ڵێن گوێیان له‌ده‌نگى هاواری لۆرا بووه به‌ڵام زۆری پێنه‌چووه و ماره‌كه توانیویه‌تى به‌خێرای كۆتای به‌ژیانى لۆرا بهێنێت.
پۆلیس كاتێك ته‌رمى لۆرایان دۆزیه‌وه مارێك كهدرێژیهكهى دوو مه‌تر و نیوبووه خۆی له ملی ئاڵاندووه.
