داوای 15 ساڵ زیندانی بۆ سەرۆكی شارەوانیی ئامەد دەكرێت


هەفتەی رابردوو سەرۆكی شارەوانی لەكار لادراوی ئامەد لەلایەن پۆلیسەوە قۆڵبەست كرا و داواكاری گشتی ئامەدیش داوای لە دادگای تاوانەكان كردووە ١٥ ساڵ زیندانی بكەن، چونكە تۆمەتی ئەوەی دراوەتە پاڵ ئەندامی پەكەكەیە و بە نهێنی كاری بۆ كردوون.

عەدنان سەلجووق مزراكلی، سەرۆكی شارەوانیی ئامەد، كە ٢ مانگ بەرلە ئێستا لەکار دوور خرایەوە و لە شوێنی ئەو فەرمانبەرێكی دەوڵەت (قەیووم) دانرا، لە ١٩ی ١٠ی ٢٠١٩ش پۆلیس دەستگیری كرد و تاكوو ئێستاش نەچووەتە بەردەم دادگا.

ماڵپەری (سۆڵ)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، داواكاری گشتیی ئامەد داوای كردووە مزراكلی بۆ ماوەی ١٥ ساڵ زیندانی بكرێت، بە تۆمەتی ئەوەی بە نهێنی كاری بۆ پەكەكە كردووە و ئەندامی ئەوانیشە.

دادگای ١١ی تاوانە قورسەكانی ئامەد، دۆسیەی مزراكلی قبووڵ كردووە و وەكوو ئەوەی ئاژنسی (میزۆپۆتامیا) بڵاوی كردووەتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا مزراكلی دەچێتە بەردەم دادگا.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget