یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی لەگرێبەست کردن لەگەڵ یاریزان ئیڤان راکیتیچ یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە پەشیمان بووەتەوە.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، ئەنتۆنیۆ کۆنتی راھێنەری یانەی ئەنتەرمیلان لەگرێبەست کردن لەگەڵ ئیڤان راکیتیچ پەشیمان بووتەوە و داوای ئارتۆرۆ ڤیدالی شیللی دەکات .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەم وەرزە راکیتیچ بە بارودۆخێکی خراپ تێدەپەڕێت ، چونکە لە یانەی بەرشەلۆنە شوێنی خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی لەدەستداوە و لە کەمترین یاریش بەشداری دەکات .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەشکراوە ، کۆنتی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە بە زووترین کات گرێبەست لەگەڵ ڤیدال مۆربکەن بۆ ئەوەی کێشەی ھێلی ناوەڕاستی تیپەکەی پێ چارەسەر بکات.
