لیژنە هاوبەشەکەی پەرلەمان و حکومەت چاوەڕوانی بۆچوونی لایەنەکانە لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی

وا بڕیارە لیژنەی هاوبەشەکەی نێوان پەرلەمان و حکومەتی هەرێم بەپێی بۆچوونی لایەنەکان ڕاپۆرتی خۆی لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی ئامادە بکات. 

بۆ ئەم مەبەستە لیژنەکە داوای  بۆچونی لایەنەکان دەکات وا بڕیار بوو هەفتەی ڕابردوو سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمانی کوردستان، بۆچوون و تێبینی خۆیان لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی بۆلیژنە هاوبەشەکەی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان بنێرن، بەڵام هەندێک لایەنی سیاسی داوایان کرد  کاتی زیاتریان پێ بدرێت، تا ئێستاش ئەو لایەنانە وەڵامی خۆیان بۆ لیژنە هاوبەشەکە نەگەڕاندووەتەوە . 

تاکو سەرنج و تێبینی و بۆچوونی ئەو لایەنانەی داوایانکردووە کاتی زیاتریان پێ بدرێت، نەگەڕێتەوە بۆ لیژنەی هاوبەشی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیاسای چاکسازی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان ناکرێت”. 


التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget