فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌: هێزه‌كانمان به‌رده‌وام له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك


فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ حكومه‌تی عیراق داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بۆ كه‌ركوككردبێت  ودەشلێت: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌  بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراوبه‌رده‌وام له‌ ئاماده‌باشیدان.

وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، له‌باره‌ی داواكاری حكومه‌تی عیراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك هیچ هه‌واڵیكی له‌وجۆره‌ نییه‌و ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌، به‌ڵكو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق له‌ گفتوگۆدان و پێشتریش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ نوێنه‌ری داناوه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عیراق له‌كاتی پێویستدا حكومه‌تی عیراق ده‌توانێت داوا له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بكات بۆ هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێك ئه‌نجامیبدات.
سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌ركوك و پاراستنی، وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ رادیۆ نه‌وا وتی: "هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ئاماده‌یه‌ بۆ پاراستنی كه‌ركوك له‌ ده‌ست داعش، وه‌هه‌رشوێنێكی دیكه‌ی كوردستان و عیراقیش بێت چونكه‌ له‌ پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كاندا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقداین بۆ له‌ناوبردنی داعش، وه‌ له‌ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تین.
وتیشی: "پێم وایه‌ داعش هه‌یه‌ له‌ناو كه‌ركوك و جموجوڵیان زۆره‌ ئێواره‌ی رابردوو له‌ رێگه‌ی فرۆكه‌ی عیراق بوو یاخود هاوپه‌یمانان، پێنج چه‌كداری داعش له‌ ناوچه‌ی ساڵه‌یی كه‌ركوك كوژران و واته‌ داعش له‌ ناوچه‌ كوردیه‌كانیش خه‌ریكه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی داعش هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئاماده‌باشیدایه‌".

ڕادیۆی نەوا

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget