سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی تورکیا دەکات


وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی وڵاتەكەیان دەكات و ئاماژە بەوەش دەكات، دەمێكە پلان بۆ ئەو سەردانە داڕێژراوە .

ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ئەمڕۆ دوشەممە 28/10/2019 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەواڵی سەردانیكردنی مەسرور بارزانی  سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ وڵاتەكەی پشتڕاستكردەوە كە میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویان كردبوەوە.

كاڵن ئاماژەی بەوەداوە، دەمێكە پلان بۆ ئەو سەردانە داڕێژراوە و لە خشتەدا هەیە و هەروەها ووتیشی"پەیوەندی ئێمە و كورد ەیوەندیەکی ئەزەلییە و كێشەیەكمان لەگەڵ كوردی ناوچەكە نییە، كێشەی ئێمە تەنها لەگەڵ گرووپێكی تیرۆریستییە كە بۆ هەرێمی كوردستانیش هەڕەشەن".

هەر لەبارەی سەردانەكەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ توركیا، میدیاكانی نزیك لە پارتی ڕایدەگەیەنن کە سەردانەكەی سەرۆكی حكومەت هێشتا كاتەكەی دیار نەكراوە و لە بەرنامەیدا نییە بەمزووانە سەردانی ئەو وڵاتە بكات.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget