موفتی سوریا داوا لە فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكات لە جیاتی ئەوەی سەردانی پایتەختی وڵاتان بكات سەردانی پایتەختی وڵاتەكەی خۆی "دیمەشق" بكات.
ئەحمەد بەدرەدین حەسون، موفتی سوریا ڕایگەیاند"ڕووسیا و ئەمریكییەكان لە وڵاتەكەمان دەڕۆن و تەنها كوردەكان لەگەڵ ئێمە لەم خاكە پێكەوە دەمێننەوە،بۆیە پێویستە لە بری سەردانكردنی پایتەختی وڵاتانی دیكە، مەزڵوم كۆبانێ، سەردانی پایتەختی وڵاتەكەی خۆی بكات ".
موفتی سوریا وتوشیەتی"كوردەكان هاوشێوەی سورییەكان لە ئەرك و مافدا یەكسانن".
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە مەزڵوم كۆبانێی وتبوو، خوازیارە بە زووترین كات لە كۆشكی سپی بیبینێت.