ئیتئلافی سائیرون مانگرتنی رایگه‌یاند و ده‌ڵێن له‌مه‌ودا له په‌رله‌مان ده‌بنه كوتله‌ی ئۆپۆزسیۆن، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه كه رێوشوێنه ده‌ستورییه‌كان بۆ لابردنی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌گرنه‌به‌ر.
نه‌بیل ته‌رفی، سه‌رۆكی كوتله‌ی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در-ی رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: رێوشوێنه ده‌ستورییه‌كان بۆ لابردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران له پۆستهگهی ده‌گرنه‌به‌ر.
راشیگه‌یاندوه كه به‌هۆی خراپبونی دۆخه‌كه و نزیكبونه‌وه‌ی له داڕمان و نه‌بونی هه‌نگاوی راسته‌قینه‌ی حكومه‌ت بۆ چاكسازی و مه‌ترسیداریی دۆخه‌كه، به ئه‌ركی ئه‌خلاقی و نیشتمانیی خۆیانی ده‌زانن پارێزگاری له سه‌قامگیریی عیراق و گه‌له‌كه‌ی بكه‌ن و رێگه‌نه‌ده‌ن ئایینده‌ی وڵات به‌ره‌و نادیار بڕوات.
راشیگه‌یاندوه كه له‌مه‌ودا له په‌رله‌ماندا ده‌بنه ئۆپۆزسیۆن و تا ئه‌وكاته‌ی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبهدهكرێت، له‌ناو په‌رله‌ماندا مان ده‌گرن، داواشی له لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه كرد هاوشێوه‌ی سائیرون هه‌مان هه‌نگاو بنێن.