ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاریدا، پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ر نوێنه‌رێك لابه‌رێت، ئه‌گه‌ر له لایه‌ن دادگاوه داواكراو بوو.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی عێراق و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داواكاری خۆپیشانده‌ران ده‌ستیپێكرد.
هاوكات له دانیشتنه‌كه‌دا بڕیار درا، بانگهێشتی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م نوێنه‌ران چاره‌سه‌ره‌كانی بۆ ره‌وشی ئێستای عێراق بخاته‌ڕوو.
