سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوی داعش به ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی شه‌ڕی دژ بە تیرۆر دەزانێت و ده‌شلێت، هێشتا شه‌ڕ لە دژی ئه‌و رێكخراوه كۆتایی نه‌هاتووه.
بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له تویتێكدا ده‌ڵێت، كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، ساتێكی مێژویی بوو له شه‌ڕی دژی تیرۆر.
ده‌شڵێت، کوژرانی بەغدادی ئەوە ناگەیەنێت کە جه‌نگی دژی داعش كۆتایی بێت، جه‌نگه‌كه به‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانماندا به‌رده‌وام ده‌بین بۆ دانانی سنورێك بۆ چالاكییه وه‌حشیه‌گەرییەکانی داعش بۆ تاهه‌تایه.
