هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا پڕۆژەیه‌كی به ناوی "هەنگاوی ڕێز" بۆ هاوكاری كردنی كه‌سانی كه‌م ده‌رامه‌ت راگه‌یاند.
پرۆژه‌كه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌م شێوه‌یه‌یه" کاتێک كڕیار دەچێتە خواردنگەكه و پارەی خواردنەکەی خۆی دەدات، ده‌توانێت پارەی ژه‌مێكی زیاده بدات بە خاوەن چێشتخانەکه، ئەویش بلیتی ژه‌مێك له‌سه‌ر بۆردێك هەڵدەواسێت و دواتر كه‌سێكی دیكه دەتوانێت بلیته‌كه هه‌ڵبگرێت و بێ بەرامبەر نان بخوات."
لە ئێستادا ژماره‌یه‌ك خواردنگە و چایخانه بەشداریان كردووه، و ئه‌گه‌ر هه‌ر خاوه‌ن چێشتخانه‌یه‌ك خواستی پاڵپشتی كردنی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌بێت، ده‌توانێت له رێگای دانانی بۆردێك به‌شدار بێت.
ئه‌حمه‌د جۆڵا یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی كۆمیدیا، خه‌ڵكی شاری سلێمانیه و له ژماره‌یه‌كی زۆر له دراما و شانۆدا كاری كردووه .

