هەردو وەزیری دەرەوەی رووسیا و ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان لەبارەی دۆخی سووریا ئەنجامدا

دوانیوەڕۆی ئەمرۆ، هەریەک لەسێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا و مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان لەبارەی دۆخی سوریا ئەنجامدا و تێیدا وەزیری دەرەوەی رووسیا داوای لەهاوتا ئەمریکییەکەی کردوە خۆی لەو هەنگاوانە بپارێزێت کەپێشێلکردنی سەروەری خاکی سوریا و یەکپارچەیی ئەو وڵاتە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رووسیا تودەی، پەوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان لاڤرۆڤ و پۆمپیۆ لەسەرداوای لایەنی ئەمریکیی بوە و جگەلە تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و ئەمریکا، هاوکات وەزیری دەرەوەی رووسیا جەختی لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەروەری ئەو وڵاتە کردەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، تاوتوێکردنی رێکەوتنەکەی تورکیا-رووسیا بۆ جێگیرکردنی دۆخی سوریا بەشێکی دیکە بوە لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان پۆمپیۆ و لاڤرۆڤ کە تێیدا بۆچونی هەردو لایەنی رووسیا و ئەمریکا لەوبارەیەوە رونکراوەتەوە.

وەڵامی ئەمریکا بۆ داواکارییەکەی رووسیا لەبارەی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا روننەکراوەتەوە، بەڵام بەرپرسێکی باڵا لەوەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاندوە، پۆمپیۆ و لاڤرۆڤ بۆچونیان لەبارەی پێشهاتەکانی دۆخی سووریا لەیەک نزیک بوە.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget