سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی ڕاگەیاند.
دۆناڵدر ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وردەکاری کوشتنی ئەبوبەکر بەغدای لە کۆنفرانسێکی رۆژامەوانیدا ئاشکرا کرد و رایگەیاند “دوێنێ شه‌و له باشووری رۆژئاوای سوریا هێرشێكی کەم وێنەدا کە له لایه‌ن هێزه ئه‌مریكییه‌كانه‌وه كرا ژماره‌یه‌كی زۆر لە
پاسه‌وانه‌كانی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی كوژراون و هیچ هێزێكی ئه‌مریكیش زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه”.
ترەمپ گوتیشی “بەغدادی له میانه‌ی هێرشه‌كه‌دا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و به رێگه‌ی پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو، له‌م خۆته‌قاندنه‌وه‌دا سێ منداڵیش له هه‌مان شوێن كوژراون”. دەشڵێت “به‌غدادی بۆ ڕاكردن چووبووه ناو تونێلێك ، به‌ڵام تونێله‌كه له كۆتاییدا داخراو بوو”.
ترەمپ ئاشکراشیکرد، کە ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له ئه‌نجامی ته‌قاندنه‌وه‌ی پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی پارچه پارچه بووه و لایەنی .كه‌میش ١١ منداڵ له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی باغدادی رزگار كراون، ئه‌گه‌رچی سه‌رجه‌میان بریندار بوونه.
إرسال تعليق