روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای رایگەیاند، ھێزەكانی ئەمەریكا جارێكی دیكە بۆ بنكەكانیان لە چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان گەڕانەوە.
رۆژی دووشەممە 28 تشرینی یەكەمی 2019 روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، زیاتر لە 500 سەربازی ئەمەریكی بە چەك و پێداویستییە سەربازییەكانیان، گەڕاونەتەوە بنكە سەربازییەکانیان لە تەل تەمر و تل بیدەر، كە دەكەوێتە نزیك رێگەی سەرەكی ئێم فۆر.
روانگەی سووریا راشیگەیاندووە، لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا چەند فرۆكەیەكی ئەمەریكی بە كەرەستەی سەربازییەوە جموجۆڵێكی زۆریان لە فڕۆكەخانەی سرینی سەربازیی لە نزیك كۆبانێ ھەبووە.
