رۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى وردكارییهكانى كوژرانى ئه‌بو به‌كر به‌غدادى بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌پێى رایگه‌یاندنى به‌رپرسێكى ئه‌مریكى كوردى عێراق و سوریا له كوشتنى به‌غدادى رۆڵێكى گه‌وره‌یان بینیوه.
له رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه به‌رپرسانى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى ئه‌مریكى، له هاوینى ئه‌مساڵه‌وه پلانى ده‌ستگیركردنى و كوشتنى به‌غدادیان داناوه به‌ڵام به‌هۆى بڕیاره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له سوریا دواخراوه، هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شیان كردووه كه له سه‌ره‌تادا زانیاریان له‌سه‌ر به‌غدادى له رێگاى یه‌كێك له هاوسه‌ره ده‌ستگیركراوه‌كانى و دوو له كه‌سه نزیكه‌كانیان ده‌ستكه‌وتووه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه به‌رپرسێكى ئه‌مریكى رایگه‌یاندووه دواى ئه‌وه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى سى ئاى ئه‌ى ئه‌مریكى زانیارى سه‌رتایی سه‌باره‌ت به به‌غدادى ده‌ستكه‌وتووه، ده‌ستیانكردووه به كاركردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانى كورد له عێراق و سووریا تاكو چاودێرى ورد و جموجۆڵى به‌غدادى بكه‌ن كه زانیاریان به‌ده‌ست گه‌یشتووه به‌غدادى له گوندى باریشه و خۆى حه‌شارداوه گونده‌كه‌ش كه‌وتووه‌ته نێو سنوورى پارێزگاى ئیدلیب له باكوورى رۆژئاواى سوریا كه له نزیك سنووره‌كانى توركیایه.
هاوكات رۆژنامه‌ى ووڵ ستریت جۆرناڵیش ئاشكراى كردووه كه ژوورى كۆنتڕۆڵى هێزى ئه‌مریكا و سه‌رپه‌رشتیكردنى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه له هه‌ولێر بووه و له‌وێوه چاودێرى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه كراوه.
به‌گوێره‌ى قسه‌ى به‌رپرسێكى ئه‌مریكى، هه‌شت هه‌لیكۆپته‌رى سه‌ربازى ئه‌مریكى له یه‌كێك له بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و شوێنى مانه‌وه‌ى به‌غدادى به‌ڕێكه‌وتبوون و ئۆپهڕاسیۆنهكهیان ئه‌نجامدابوو.
ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه به كایڵا میوله‌ر ناو نراوه كه كچێكى چالاكوانى ئه‌مریكى بووه له سوریا و له‌لایه‌ن داعش له ساڵى 2015 كوژراوه، هه‌لیكۆپته‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له رێگاى راداره‌وه ئاشكرا نه‌بن زۆر به نزمى به ئاسمانه‌وه فڕیون و به ماوه‌ى 70 خووله‌ك گه‌یشتوونه‌ته شوێنى به‌غدادى له گوندى باریشه ده‌ست به‌جێ چه‌كدارانى داعش كه پاسه‌وانى ماڵه‌كه‌ى به‌غدادیان كردووه ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن له هه‌لیكۆپته‌ره‌كان كردووه و هێزه‌كه‌ى ئه‌مریكاش وه‌ڵامى ته‌قه‌كانیان دابووه‌وه و چه‌كداره‌كان ده‌كوژن و دواتریش ده‌ستیان كردووه به ته‌قه بۆ سه‌ر ئه‌و ماڵه‌ى به‌غدادى تێدابووه بۆ ئه‌وه‌ى كات بدرێته ئه‌و تیمه‌ى كه دابه‌زیبوو و چووبووه نێو ماڵه‌كه‌وه.
هێزه ئه‌مریكییه‌كه له كاتى چوونه نێو ماڵه‌كه‌وه چه‌ند كه‌سێك له نێو ماڵه‌كه ده‌كوژن و دواتر وه‌رگێڕێكى عه‌ره‌بى داوا ده‌كات له ئافره‌ت و منداڵانى نێو ماڵه‌كه شوێنه‌كه چۆڵ بكه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه 11 منداڵ له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه رزگاریان ده‌بێت.
له‌و كاته‌دا به‌غدادى ته‌قه‌مه‌نى له خۆى به‌ستووه له‌گه‌ڵ سێ منداڵى ده‌چێته نێو یه‌كێك له تونێله‌كانى بۆ حه‌شاردان له‌ژێر ماڵه‌كه‌یدا و سه‌ربازانى ئه‌مریكى كاتێك زانیوویانه تونێلهكهى به‌غدادى خۆى تێدا حه‌شارداوه و ده‌رچوونى نییه و له ترسى ئه‌وه‌ى به‌غدادى خۆى بته‌قێنێته‌وه پێیان، سه‌گێكى راهێنراو ده‌نێرنه نزیك تونێله‌كه و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خۆى ده‌ته‌قێنێته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه سێ منداڵه‌كه‌ى ده‌كوژێت و سه‌گه‌كه‌ش بریندارده‌كات.
بێرنى ساندرز سیناتۆرى ئه‌مریكى له‌باره‌ى كوشتنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى به رۆژنامه‌ى زه هیلى ئه‌مریكى راگه‌یاند: ئه‌وه‌ى من تێده‌گه‌م به شێوه‌یه‌ك سه‌رنجڕاكێشه، ئه‌و ئه‌ركه به زانیاریی كورده‌كانه‌وه به‌ده‌ستهێنرا، هه‌روه‌ك ده‌زانین كه تره‌مپ ناپاكى به‌رامبه‌ریان كرد و پشتى له كورده‌كان كرد.
جێى ئاماژه‌پێدانه دوێنێ یه‌كشه‌ممه 27ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019ن له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له گوندى باریشه سه‌ر به پارێزگاى ئیدلیب ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى و چه‌ند كه‌سێكى نزیكى كوژران.
هاوكات روبێرت ئۆبراین راوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: پشكنینى دى ئێن ئه‌ى بۆ ته‌رمه‌كه‌ى به‌غدادى كراوه و ته‌واوبووه و ته‌رمه‌كه‌شى ره‌وانه ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌ك له روانگه‌ى سوورى به كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ى راگه‌یاندووه:"پاشماوه‌ى ته‌رمى به‌غدادى به فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت گواستراوه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ى یهربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له شارۆچكه‌ى ئهلبغدادیى له پارێزگاى ئه‌نبار له خۆرئاواى عێراق".
