ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019 په‌رله‌مانى عێراق كۆبووه و بڕیاردرا له‌ماوه‌ى چوار مانگدا ده‌ستورى عێراق هه‌موار بكرێته‌وه.
سۆمه‌ریه نیوز ڕایگەیاند، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌پێى ماده‌ى 142 ى ده‌ستور په‌رله‌مان بڕیاریداوه لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستورى عێراق پێكبهێنێت ئه‌وه‌ش وه‌كو به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى یه‌كێك له داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران.
به‌پێى بڕیاره‌كه ئه‌و لیژنه‌یه نوێنه‌رى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى تێدا ده‌بێت و له‌ماوه‌ى چوار مانگدا راپۆرتى كۆتایی راده‌ستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دەکەن.
