یەکێتی مامۆستایانی عێراق بۆ پاڵپشتی کردن لەداواکاری خۆپیشاندەران بڕیاری مانگرتنی دا بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ڕاگەیاند.
لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لیژنەی ناوەندی یەکێتی مامۆستایانی عێراق وەکو رێزێک لەخۆپیشانانەکان و ئەو خوێنە بەناحەق رژاوەی چەند رۆژی رابوردووی عێراق و پپالشتی کردنی خۆپیشاندانەکان بڕیاریدا تاوەکو رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە مامۆستایان لەتەواوی عێراق مانگرتن رابگەیەنن و بایکۆتی دەوام بکەن.
