وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌پاش به‌فه‌رمی ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه ئاشكراكرد.
مه‌ولود چاوه‌ش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، بڕیاری كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان "شوره‌ییه" و كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت مێژوو بۆ بڕیاری سیاسی بقۆزنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ر سه‌باره‌ت به ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌فه‌رمی وتی، ئه‌و بڕیاره به‌لای توركیاوه هیچ بایەخێکی نیە و بڕیارێکی پوچ و به‌تاڵه.
كۆنگرێسی ئه‌مریكا به 223 ده‌نگی ئه‌ندامەکانی پڕۆژه‌یاسای كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه په‌سه‌ندكرد.