پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەم بۆ ژمارەیەك پێشنیارو دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەخاوەنكردنی زەوییە زێدەڕۆكان كۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30-10-2019، پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بەرنامەی دانیشتنەكەش بەمشێوەیە دەبێت:
یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە بەپێی حوكمی مادەكانی (79 و 80 و 82)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
1 – پێشنیازی یاسای (ماف و ئەركی نەخۆش لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
2 - پێشنیازی یاسای (رێكلامی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
دووەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازی یاسای (بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە سنووری شارەوانییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) بەپێی حوكمی مادەكانی (90 ، 91، 93، 96، 97) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
