ڕووسیا.. سه‌ربازێك ته‌قه‌ی له‌ هاو ئه‌ركه‌كانی كرد و 8 سه‌ربازی كوشت

وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاند سه‌ربازێك له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی  سیبریا هه‌شت سه‌ربازی هاورێی خۆی له‌ كاتی ئه‌رك دا  به‌گووله‌ كوشتوون و دوو سه‌ربازی دیكه‌شی بریندار كردوون. 

به‌پێی به‌یانامه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ئه‌و ڕووداوه‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ شاری گوورنی نزیك سنوری مه‌غوڵستان ڕوویداوه‌، سه‌ربازی تۆمه‌تبار ناوی ڕامیل شه‌مسه‌دینرفه‌ و ته‌مه‌نی بیست ساڵه‌ و ده‌ستگیر كراوه، وه‌زارتی به‌ڕگری ئاشكرای كردوو كه‌ ئه‌و سه‌ربازه‌ له‌ دۆخێكی ده‌روونی خراپ دایه‌و پێشبینیش ده‌كرێت هۆكاری ته‌قه‌كردنیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بێت، جێگری وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتر سه‌ردانی ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ی كردووه‌
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget