لەیاریێکی تری گروپی دووەمی کۆپا ئەمریکادا، ھەردوو ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیاو قەتەر رووبەڕووی یەکبوونەوە.
کۆلۆمبیا توانی یاریەکە بەئەنجامی ١-٠ بباتەوەو دووەم بردنەوەی لەسەر یەک بەدەست بھێنێت و پلیتێکی قۆناغی ھەشت بەدەست بھێنێت.
تاکەگۆڵەکەش لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا لە خولەکی ٨٦ دۆناڤان زاباتا بەلێدانێکی سەر، گۆڵی سەرکەوتنی بۆ کۆلۆمبییەکان تۆمار کرد.
بەم بردنەوەیە کۆلۆمبیا لە پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەی دووەم بووە خاوەنی ٦ خاڵ، وەک یەکەم ھەڵبژاردە خۆی گەیاندە قۆناخی ھەشتی پاڵەوانێتییەکە.