پاریس نرخی نێیمار ڕادەگەیەنێت


رۆژنامەیەکی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە کەوا پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئامادەیی خۆی پێشانداوە بۆ فرۆشتنی نێیمار داسیلڤای یاریزانی یانەکەیان بە یانەی بەرشەلۆنە.

 رۆژنامەی لێ پاریسیان، رایگەیاندووە ناسر خلێفی داوای لە دەستەی کارگێڕی یانەکەی کردووە  کە نرخی ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ دابنێن لەبەرانبەر فرۆشتنی نیماردا کە ئەمەش نرخێکی یەکجار بەرزە.

هەربەپێی ئەو سەرچاوەیە بەرشلۆنە لەسەر داوای لیۆ مێسی کەوتۆتە جوڵەو دەیەوێت نێیمار بگەڕێنێتەوە بۆ یانەکەیان بەڵام ئەگەر نرخەکە بەوجۆرە بێت دوورنییە لەم خواستەی بکشێنەوە.


أحدث أقدم