وتهبێژی حكومهتی ئێران رایگەیاند، وێستگهی فۆردۆی ئهتۆمی پیتاندنی یۆرانیۆمی به رێژهی 20% دهستپێكردۆتەوە.
عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەکەیی رایگەیاند، بە فەرمانی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆمار بودجەی پێویست بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم دابینکراوە، پێشتر لەوبارەیەوە هۆشدارییان بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم داوە. لە وێستگەی فۆردۆی ئەتۆمی پیتاندنی یۆرانیۆمی بە رێژەی 20% دەستپێدهكهنهوه.
بەر لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئێران بڕی 20%ی یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەرهەم دەهێنا، ئەوەش ئاستی پێویست بوو بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەی ئەتۆمیی تاران، لەکاتێکدا ئاستی پیتاندن لە وێستگەی بووشەهردا، 0،5% بوو.
رۆژی 30ی تشرینی دووەمی 2020 پەرلەمانی ئێران، رەزامەندی لەسەر پرۆژەیاسای تایبەت بە زیادکردنی بڕی پیتاندنی یۆرانیۆم دا کە لە پەرلەمانی ولاتەکەی دەرچوو، پرۆژەیاساکە تەواو پێچەوانەی خاڵەکانی رێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015ی نێوان ئێران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.
