سبەى مانچستەر سیتی و چێڵسی یاریی لوتکە ئەنجامدەدەن و دوو شەممەش لیڤەرپوڵ دەبێتە میوانی ساوسامپتۆن.
بریارە سبەى یەک شەممە کاتژمێر 7 و 30 خولەک یانەى چێلسی لە یاریگای ستامفۆرد بریدج میوانداری یانەى مانچستەر سیتی بکات.
چێڵسی لە پێنج یاریی رابردودا یەک براوەو یەک یەکسان بون و سێ شکستی هەیە و مان سیتیش لە پێش یاریی رابردودا سێ بردنەوە و دوو یەکسان بوونی تۆمارکردوە.
رۆژی دوو شەممەش لیڤەرپوڵی پێشەنگی ریزبەندی لەکاتژمێر 11ی شەودا بەرامبەر ساوسامپتۆنی نۆیەم یاریی دەکات.
