سەرۆکی فەرمانگەی وزەی ئەتۆمی ئێران، عەلی ئەکبەر ساڵحی، لە میانەی بەشداری کردن لە پڕۆگرامێکی تەلەفیزیۆنیدا باسی لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی کرد و ئەوەی ئاشکرا کرد کە یاسای سنووردارکردنی چالاکی وێستگە ئەتۆمییەکان و خێرا کردنی چالاکییە ئەتۆمییەکان جێبەجێ دەکرێت.
ساڵحی ووتیشی کە یاساکە هێشتا لە لایەن سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی واژوو نەکراوە و رایگەیاند: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیان ئاگادار کردوەتەوە و نامەیەکیان ئاڕاستەی کازم غەریب ئابادی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڤییەنا کردوە.
پێویستە چاودێرە نێودەوڵەتییەکان بێن و لە چوارچێوەی رێککەوتنی وزەی ئەتۆمدا ئەو بەشانەی وێستگە ئەتۆمییەکان بکەنەوە کە پێشتر داخرابوون.
جێی ئاماژەیە یاسای سنووردارکردنی چالاکی وێستگە ئەتۆمییەکان و خێرا کردنی چالاکییە ئەتۆمییەکان لە دوای تیرۆر کردنی زانای ئەتۆمی ئێران، موحسین فەخریزادە لە پەرلەمانی ئێران پەسەند کرا و تیایدا هاتووە ، ئەو یۆرانیۆمەی لە ئێران بەرهەم دەهێندرێت بە رێژەی سەدا بیست لهسهد زیاتر بکرێت و کۆگاکانی هەڵگرتنی یۆرانیۆمی پیتێندراو زیاد بکرێن.
