ئەمشەو لە کۆپا لیبەرتادۆرێسدا، ڕیڤەر پلێت میواندارى پاڵمێراس دەکات و سبەینێش سانتۆس و بۆکا جۆنیۆرز ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە قۆناغى پێش کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەمریکاى لاتین، کە بە کۆپا لیبەرتادۆرێس ناسراوە، ئەمشەو کاتژمێر سێ و ٣٠ خولەک، یانەى ڕیڤەر پلێتى ئەرجەنتینى لە یاریگاى مۆنیمۆنتاڵ، میواندارى یانەى پاڵمێراسى بەڕازیلى دەکات.
لە یارى دووەمى قۆناغەکەشدا، سبەى شەو کاتژمێر یەک و ١٥ خولەک، بۆکا جۆنیۆرزى ئەرجەنتینى لە یاریگاى بۆمبۆنێراى تایبەت بەخۆى، ڕووبەڕووى یانەى سانتۆسى بەرازیلى دەبێتەوە.
بڕیارە لە ١٣ و ١٤ى ئەم مانگەدا یارییەکانى گەڕانەوەى قۆناغەکە ئەنجامبدرێن و یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکەش لە ٣٠ ئەم مانگەدا لە یاریگاى ماراکاناى بەناوبانگ لە شارى ڕیۆ دى جانیرۆى بەڕازیل بەڕێوەدەچێت.
