بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی دەنگۆی دیارنەمانی 500 ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا لەیەکێک لەبنکەکانی تەندروستی بڵاوکرایەوە، بەدواداچونیان کردوە و دەرکەوت 150 ژەمە ڤاکسینی ئەو نەخۆشییە دیارنەماوە و لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکهێنراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەرونکردنەوەیەکدا باس لەوەدەکات، دوای بڵاوبوونەوەی بابەتێک لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کە گوایە (500) ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا لە بنکەیەکی تەندروستی دیارنەماوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەسەر ئەو بابەتە بەدواداچونی کرد و دەرکەوت 150 ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا لە یەکێک لە بنکە تەندروستیەکان بە دەر لە ڕێنمایی لە دەرەوەی بنکەکە بەکارهێنراون.
ئەوەش هاتوە، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەی لێکۆلێنەوە پێکهێندراوە و کەسانی کەمتەرخەم سزایی یاسایی دەدرێن.
