وه‌زیری په‌روه‌رده‌: پاره‌ی 3 مانگی وانه‌بێژانی دا‌نه‌مه‌زراو خه‌رج ده‌كرێت

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ڕایگەیاند، بریاردرا بۆ مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ برەپارەیەکی بڕاوەی مانگانە وەک شایستەی .دارایی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت.

ئالان حمەسعید سالح، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بریاردرا بۆ مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ برەپارەیەکی بڕاوەی مانگانە ( مقطوع) وەک شایستەی دارایی  بۆ  مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هەڵگری بروانامەی بکالۆریۆس و سەروتر بری (٣٠٠٠٠٠) سێ سەد هەزار دیناریان پێ ده‌درێت و هەڵگری بروانامەی دبلۆمیش (٢٥٠٠٠٠) دووسەدو پەنجا هەزار دیناریان پێ دەدرێ.
أحدث أقدم