وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 80 توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، چوار كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی كانونی دووه‌می2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا 80 تووشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته 104 هه‌زار و 55 كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه، له 24 كاتژمێری رابردوو چوار كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەمەش كۆی گشتی گیان له ده‌ستدانیش گه‌یشته سێ هه‌زار و 410 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له ئاماره‌كه‌دا ئاشكراشیكردووه، 976 كه‌س چاكبونه‌وه‌ته‌وه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، به‌وه‌ش ژماره‌ی چاكبوونه‌وه 77هه‌زار و 68 كه‌سی تێپه‌ڕاندووە.
