یانەى پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ سیکۆ یانسانی غانی ئیمزاکرد.
ئیدارەی پاریس سانجێرمان هەواڵی گواستنەوەی سیکۆ یانسانی لەیانەی دیگۆنی هاونیشتمانیەوە راگەیاند.
یانسانی تەمەن ١٨ ساڵ و یاریزانی لاوی یانەی دیگۆن سەرەڕای یارینەکردنی لە تیپی یەکەمی یانەکەى ، بەڵام بەهۆی یاریکردنی لەریزی لاوانی یانەکە و پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرزلە سەرجەم پێگەکانی هێڵی هێرشبردن توانی سەرنجی ئیدارەى یانە پاریسیەکە راکێشی و بەرپرسانی یانەکەی ناچارکرد بۆندێکی فەرمی پێشکەش بکەن کەماوەکەی 2ساڵ و شەش مانگەو لەهاوینی 2023 کۆتایی پێدێت .
ئەم بۆندەی یانە پاریس سانجێرمان وەک دیارییەک وایە بۆ پۆچیتینۆی راهێنەر کە ماوەی هەفتەیەکە وەک راهێنەردەستبەکاربووە.
