لەم هەفتەیەدا 14 چالاك و خوێندكاری كورد لە ئێران گیراون

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا گرتنی لانی كەم 14 چالاكی سڤیل و خوێندكاری كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان،لە لایەن  دەزگای ئیتڵاعاتی بێ گوێدان بە یاسا و رێساكانی كۆماری ئیسلامیش دەستگیرکراون، ئەمەش  هەڵوێستت و نیگەرانی  رێكخراو و دامەزراوەكانی مافی مرۆڤی بەدواوە هات و رایدەگەیەنن ، سەرەڕای ئەوەی كە گیراوەكان فڕیان بە كاری سیاسییەوە نەبووە بەلام لە لایەن ئیتلاعاتەوە بەم تۆمەتانەوە دەسگترکراون.

ئەرسەلان یارئەحمەدی سەرنووسەری ماڵپەڕی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رایگەیاندووە، ئەوانەی گیراون تەنیا لە چالاكییە مەدەنییەكان و شاخەوانی و چالاكییەكانی ژینگەدا بەشدارییان كردووە.


ناوبراوە  دەشلێت،ئەو چالاکوانانە  لە لایەن هێزەكانی دەزگای ئیتڵاعاتی هەردوو پارێزگای سنە و ورمێ  دەسگیرکراون  و تائیستا چارەنووسی ئەو چالاك و خوێندكارانە نادیارە.

بەگوتەی رێكخراوی ئەتڵەسیش كە زانیاری لەسەر بەندكراوان دەخاتەڕوو، هەر ئێستە 176 كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان بە تۆمەتی جیاوازی سیاسی دەستبەسەر كراون.


شەممەی رابردوو هەریەك لە سەحیب بادروج و فەرزاد سامانی كە دوو چالاكی خوێندكارین لە بەشە ناوخۆییەكەیان لە زانكۆی خارەزمی كەرەج  دەسگیرکراوون.


لە هەمان رۆژدا فەرهاد مووساپوور و بەهمەن یوسفزادە دوو خوێندكاری تری زانكۆی پەیامی نووری مەهاباد لە سەردەشت دەستبەسەر كران. فەرەیدوون مووساپوور برای فەرهاد مووساپووریش لە سەردەشت لەگەڵ ئەواندا لە دامەزراوەی زمانی ئینگلیزی "رێزمان"  بەندکران.


هەر ئەو رۆژە لە مەریوانیش دانا سەمەدی و كاروان مینویی لە بۆكانیش عەزیمە ناسری لە لایەن دەزگاكانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گیران و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە هیچ كامێكیان ئازاد نەكراون.


أحدث أقدم