وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان مینحه‌ى 13 هەزارو 282 كه‌سى بڕى


لە سەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە بڕیاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان مینحەی زیاتر لە ١٣ هەزار کەسی ناشایستە بڕیاری بڕینیان درا

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووچەی 13 هەزار و 282 کەسمان بڕی کە مەرجی یاساییان تێدا نەبووە، ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ ئەو فەرمانە لە رۆژی یه‌كى كانونى دووه‌مى 2021 جێبەجێ دەکرێت.

به گوێرەی راگه‌یه‌نراوێكی  وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ،ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌ چوارچێوه‌ى یاساى چاكسازیدا بڕیاریداوه‌ به‌ بڕینى مووچه‌ى 13 هه‌زار و 282 مووچه‌خۆرى نایاسایی، ، بڕیاره‌كه‌ش له‌ رۆژى 1ى كانونى دووه‌مى 2021 ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌”.

بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژى 4ى كانونى دووه‌م، وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە (2) ساڵی (2020) و پەیرەوی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بە راگرتنی مووچە و خانەنشینی (10609) كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراوە وەك لە خشتەی خوارەوە هاتووە كە ژمارەیان (21588) بیست و یەك هەزار و پێنج سەد و هەشتا و هەشت دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن”.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخرابوویه‌ڕوو، “هەر مووچەخۆرێك لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت دەتوانێت لە ماوەیەكی دیاری كراودا لە رێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەكەی تانە لە بڕیارەكە بدات”.

پێشتر بە بڕیارێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری و لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیدا، مووچەی زیاتر لە دە هەزار و ٦٠٠ كەس بڕدرا كە دوو مووچە و زیاتریان هەبوو.

أحدث أقدم