سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستی به پۆسته‌كه‌یه‌وه نه‌گرتووه و ئاماده‌یه له چه‌ند كاتژمێرێكدا ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه و ده‌شڵێت، ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت به بێ بوونی جێگره‌وه دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
ئه‌م وتانه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له وتارێكدا هات كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ئاماده‌بوونی پارێزگاره‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پێشكه‌شی كرد.
هاوکات عه‌بدولمه‌هدی وتیشی، “ده‌ستور له ئێستادا بووه به چه‌ترێك بۆ هه‌مووان، به‌ڵام پێویستیه‌كی زه‌روری هه‌یه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی كه له ده‌ستوره‌كه‌دا هه‌یه و پێویست به نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور ناكات”.
ووتیشی، له هه‌مواری نوێی ده‌ستوردا پێویسته ره‌چاوی رێوشوێنه‌كان بكرێت و ته‌نانه‌ت پێویستمان به گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی ده‌وڵه‌تیش هه‌یه.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە، پێویستمان به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه و ئه‌مه‌ش به مانه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌كرێت، وتیشی “حزبه سیاسیه‌كان له جیهان زۆر جیاوازن له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی عیراق، چونكه حزبه‌كانی ئێمه خۆیان نوێ ناكه‌نه‌وه و به‌رده‌وام له جه‌ماوه‌ر دوورده‌كه‌ونه‌وه”.
ئه‌م لێدوانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌كاتێكدایه ماوه‌ی مانگێك زیاتره خۆپیشاندان له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تر ده‌ستیپێكردووه و خۆپیشانده‌ران داوای هەلوەشاندنەوەی حكومه‌ت و گۆڕینی سیستەمی حکومڕانی و هەموارکردنەوەی دەستور ده‌كه‌ن.
