هەدەپە: پێویستە سوپای توركیا هێرشەكانی بۆ رۆژئاوا راگرێت


وتەبێژی هەدەپە رایگەیاند، دەبێت سوپای توركیا كۆتایی بە لەشكركێشیەكانی بۆ رۆژئاوای كوردستان بهێنێت .

گونای كوبیلای، وتەبێژی هەدەپە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە رایگەیاند، پێویستە توركیا كۆتایی بە هێرشەكانی  بۆسەر رۆژئاوای كوردستان بهێنێت و چیتری هاوڵاتیان نەبنە قوربانی .

وتیشی، دەبێت رێكخراوەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێكۆڵینەوە لەو تاوانانە بكەن کە سوپای توركیا بەرامبەر بە هاوڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامیداون.
أحدث أقدم