پێنتاگۆن تەکنەلۆجیایەکی نوێی جەنگی بەرھەم دەھێنێت


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پینتاگۆن) لەرێگەی بەرھەمھێنانی تەکنەلۆجیایەکی نوێوە، وڵاتەکەی لەھەر ھێرشێکی ئەتۆمی دەپارێزێت، بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی فۆکس نیوزی ئەمریکی ئەو تەکنەلۆجیا زیرەکە لەتوانایدایە پێش وەختەو بەر لەگەیشتنی موشەک و بۆمبەکان بەماوەی ٣٠ خولەک، بەگەیشتنیان بەخاکی ئەمریکا بناسرێنەوەو جۆرەکەیان دەستنیشان بکرێت.

ئەو تەکنەلۆجیا نوێیەی ئەمریکا کە کاری ئاگادارکردنەوەی بنکە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئەمریکایە لە ھێرشە ئەتۆمییەکان کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە. مارک رایت گەورە وتەبێژی ئاژانسی بەرگری موشەکی سەر بەپینتاگۆن دەڵێت بەردەوامن لەبرەودان بەسیستمی بەرگری و ئامانجیش لەم تەکنەلۆژیا نوێیە بەستنەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی و زەمینی و دەریاییە بۆ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە لەگەیشتنی موشەکی ئەتۆمی بەخاکی ئەمریکا.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget