بورکانێکی ژێر زەریایی لە زەریای هادی تەقیەوە و دوورگەیەکی زەریای هادی نقوم کرد. بەهۆی دەرچوونی بڕێکی زۆری لاڤا لەو بورکانەوە دوورگەیەکی تازە دروست بوو کە سێ هێندەی دوورگە نقوم بووەکە دەبێت. تانیلا کولا دامەزراوەی جیۆلۆجی تۆنگا ڕایگەیاند کە دوورگە تازەکە ١٠٠ مەتر پانە و ٤٠٠ مەتریش درێژە و ١٢٠ مەتر لە ڕۆژئاوای دوورگە نقومبووەکە دروست بووە کە ناوی لاتیکی بوو. ئەو بورکانە ژێرئاوییە لە مانگی پێشووەوە تەقیوەتەوە و ١٨ ڕۆژی پێچووە.
تۆنگا دەکەوێتە ناو بازنەی ئاگرینی زەریای هادیەوە . نزیکەی لەسەدا ٩٠ی زەمینلەرزەکان لەو ناوچەیە ڕوودەدات کە ناوچەیەکی گەورە پێکدەهێنێت لە چیلیەوە تا نیوزلەندا. لە ٢٠١٤ بەهەمان شێوە لە ئەنجامی تەقینی بورکانێکی ژێر ئاویدا دوورگەیەکی تازە دروستبوو.
