یانە گەورەکانی ئەوروپا رکابەری لەسەر ئەم یاریزانە دەکەن


یانەکانی بەرشەلۆنە ، ریال مەدرید ، یۆڤانتس ، بایەرن میونشن و مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی  بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزان کای ھاڤیرتز یاریزانی یانەی بایەرن لیڤەرکوزنی ئەڵمانی رکابەری یەکتری دەکەن . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، یانە گەورەکانی ئەوروپا لە نزیکەوە چاودێری یاریزان ھاڤێرتز دەکەن بۆ ئەوە گرێبەستی لەگەڵ مۆربکەن . 


لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ریال مەدرید داوای لە تۆنی کرۆس کردووە کە ھەوڵبدات ھاڤێرتز رازی بکات پەیوەندی بە یانەی شاھانە بکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی ھاڤێرتز یانەکانی بەرشەلۆنە ، بایەرن میونشن ، یۆڤانتس و مانشستەر یونایتد رکابەریەکی سەختی یانەی شاھانە دەکەن .
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget