ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ ل هەولێر گردبونەوە و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن هاوكات له شاری سلێمانیش بۆ ههمان مهبهست مامۆستایانی وانهبێژ گردبوونهوهیەکیان ئهنجامدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2019 مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر و سلێمانی گردبونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامداو، داوای دامەزراندنیان کرد.
ئەو مامۆستایانە بەیاننامەیەکیشیان بڵاوکردەوەو، تیایدا داوا دەکەن حکومەت لەگەڵ بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست ئەوانیش بە شێوەی هەمیشەیی دابمەزرێنێت.
ئەم گردبوونەوەیەی مامۆستایانی وانەبێژ دوای ئەوە دێت، کە هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەستی بەشێوەی هەمیشەیی راگەیاند، لە کاتێکدا 11 هەزار مامۆستای وانەبێژیش لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستاندا وانە دەڵێنەوە، بەڵام ئەو بڕیارەی حکومەت ئەوانی نەگرتوهتەوە.
