جێگری سەرۆکی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا:زیاتر لە شەش ھەزار مامۆستای گرێبەست دەکرێن بە ھەمیشەیی


جێگری سەرۆکی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند، بڕیارەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست، زیاتر لە ٦ هەزار مامۆستای گرێبەست دەگرێتەوە.

دکتۆر زێدان برادۆستی، جێگری سەرۆکی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە (سازان میدیا)ی راگەیاند، بڕیارەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەھەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست بڕیارێکی گرنگ بوو.


ناوبراو ووتیشی ،دوای هەوڵ و داواکاری زۆری لێژنەکەمان(لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا) ،دواجار سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا سەرجەم ئەو مامۆستایانەی کە بە گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە وانەیان گوتووەتەوە بکرێنە هەمیشەیی و لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە دابمەزرێنرێن،کە زیاتر لە ٦ هەزار مامۆستای گرێبەست پێکهاتوون.


ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە نزیکترین کاتدا، رێکارەکانی بە هەمیشەییکردنی ئەو مامۆستایانە دەست پێ دەکات،بەم بۆنەیەشەوە  پیرۆزبای لەسەرجەم مامۆستایانی گرێبەست دەکەین و ھیوادارین ھەر بەختەوەر و سەرفرازبن.


لە کۆبوونەوەی دوێنێ چوارشەممە ٦ی ١١ی ٢٠١٩ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕیاریدا مامۆستایانی گرێبەست بکرێن بە هەمیشەیی.
أحدث أقدم