مه‌سعود بارزانی، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، بەوھیوایەی ئه‌م بۆنه پیرۆزه هۆکارێکی دیکه‌ی پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بێت.
بارەگای بارزانی پەیامێکی مەسعوود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه: "به‌بۆنه‌ی یادی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محهمهدولمستهفا (سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له مسوڵمانانی جیهان و عیراق و مسوڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌م".
لە بەشێکی تری پەیامەکەدا هاتووە، بەوھیوایەی ئه‌م بۆنه پیرۆزه هۆکارێکی دیکه‌ی پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بێت.
بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی وتووه: "له خودای گه‌وره ده‌خوازین ئه‌م بۆنه پیرۆزه ببێتە مایەی خۆشی و خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ گه‌لی کوردستان و ناوچه‌که به‌گشتی و ببێته کۆتایی زوڵم و توندڕۆیی و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تان".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ی ره‌بیعی یه‌كه‌می 1441ی كۆچییه، ساڵیادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د، (د. خ) ساڵانە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چین و توێژه جیاوازه‌كان، به‌بۆنه‌ی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامه‌وه، که‌رنه‌ڤاڵی خۆشی و شادی ئەنجامدەدەن و شیرینی و نوقڵ دەبە‌خشنەوه، هاوکات مەراسیمی ئاینییش لە مزگەوت و ماڵ و شوێنە گشتییەکاندا بە بۆنەی ئەو یادەوە بەڕێوەدەچێت.
