بەرپرسانی بەرشەلۆنە دەنگۆی دوورخستنەوەی ڤالڤێردی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەكەیان رەتدەكەنەوە و داهاتووی یەكلایی دەكەنەوە .
ماوەیەكە رۆژنامەكانی ئیسپانیا بە چڕی باس لە دوورخستنەوەی ڤالڤێردی دەەن لە راهێنەرایەتی یانە كەتەلۆنییەكە .
لەو بارەیەوە جۆلێرمۆ ئاموری بەرپرسی پەیوەندییەكانی بەرشەلۆنە لە لێدانێكیدا بۆ رۆژنامەی ئاس دەڵێت: لە نێوان بەرپرسانی تیپەكەماندا هیچ كات باس لە دوورخستنەوەی ڤالڤێردی نەكراوە لە پۆستەكەی .
ئامور دەشڵیت: ئێمە بە تەواوی مانا متمانەمان بە تواناكانی ڤالڤێردی هەیە وئەو راهێنەرێكی گەورە وگونجاوە بۆ تیپەكەمان و دەستبەرداری نابین .
